close
logo
دەرگای شووشەی ئۆتۆماتیکی

 

درگای ئۆتۆماتیکی، بەراورد، قیاس کردن، کارناسی، داڕشتنی جۆرەکانی درگای ئۆتۆماتکیی شووشەیی، دامەزراندنی پڕۆفیشناڵ و پێشکەشکردنی خزمەتگووزاریی پاش فڕۆشتن بۆ درگای شووشەیی ئۆتۆماتیکی، ئالوم فۆرم بەرهەمهێنەری چوارچێوە و فرێمی ئەلمنیۆمیی درگای ئۆتۆماتیکی و جۆرەکانی تری پرۆفیلی ئەلمنیۆمی

 

درگای ئۆتۆماتکیی شووشەیی چییه؟

درگای ئۆتۆماتکیی شووشەیی بە هۆی ڕەواڵەتی جوان و کاری ئاسانیان و لە هەموو ئەمانە گرنگتر بە هۆی ئەوەی کە نزخێکی زۆر کەم و گونجاویان هەیە، لە لایان کڕیاران و هەروەها بەرهەمهێنەرانەوە پێشوازییەکی گەرمیان لە بازاڕدا لێکراوە. ئەم درگایە کەمترین جێگا داگیر دەکات و شوێنەکەتان و مەدخەلەکەتان بەربڵاو و فراوان پیشان دەدات و یارمەتیتان دەدات بۆ ئەوەی باشترین سوود لە شوێن و ماڵ و جێگاکانتان ببەن. کڕینی درگای شووشەیی ئۆتۆماتیک دەبێ بە زانایی و بە پی پێویستی ئەنجام بدرێت و دەبێ حەتمەن پێشتر ڕای کارناسان وەرگرن. بۆ کڕینی درگای شووشەیی ئۆتۆماتیک دەبێ سێ فاکتۆری: فۆرمی مەدخەلی بینا و شوێنەکە، قیاسی مەدخەلەکە و ڕێژەی هاتوچوو ڕەچاو بکرێن.

 

جۆرەکانی درگای ئۆتۆماتکیی شووشەیی

درگای ئۆتۆماتی شووشەیی کەوانەیی یان کۆم

ئەم جۆرە درگانە بە شێوازی بازنە یان نیوە بازنە بەکاردێن و لە شوێنانی تایبەتدا سوودیانلێوەردەگیردرێت.

زۆرینەی کێشی لنگەی درگای جووڵەر: دوو لنگەی ٢٠٠ کیلۆ گرامی

درێژایی کەوانەی ئۆپراتۆر: لای کەمەکەی ٢٧٠ سەنتیم و لای زۆرەکەی ٦٠٠ سەنتیم

دەتوانین پیل و قفڵی ئەلکترۆمکانیکی لێبخەین

دەتوانن بە شێوەی بێسنوور ڕۆژانە هاتووچووی پێدا بکەن

درگایەکی ئۆتۆماتیکی شووشەیی کە کۆ دەبێتەوە (ئاکاردێئۆنی)

ئەم جۆرە درگایانە لتی جێگیر و نەگۆڕیان نییە و لە ڕووی درێژیانەوە قەو دەکرێن و کۆ دەبنەوە. زۆربەی کات لەو مەدخەلانەی بەکاردێن کە پانایان کەمە.

زۆرینەی کێشی چوار لنگی درگای جووڵەەر: ١٥٠ کیلۆگرام

زۆرینەی پانایی مەدخەل: ٢٠٠ سەنتیم

دەتوانین پیل و قفڵی ئەلکترۆمکانیکی لێبخەین

دەتوانن بە شێوەی بێسنوور ڕۆژانە هاتووچووی پێدا بکەن

 

درگایەکی ئۆتۆماتیکی شووشەیی ئێسلایدینگ

ئەم درگایە بە شێوەیەک داڕێژراوە کە کەمترین جێگا داگیر بکات. شێوازی ئیشکردنی وەک درگای ئۆتۆماتیکیی شووشەیی چەکمەجییە بەڵام بە هۆی ئەوەی کە لەتەکان و بەشەکانی بەسەر یەکدا کۆدەبنەوە شوێن و جێگایەکی کەمتر داگیر دەکەن و ڕێگای هاتووچوو ئاوەڵاتر دەکەن.

زۆرینەی کێشی لنگەی درگای جووڵەر: دوو لنگەی ٢٠٠ کیلۆگرامی و چوار لنگەی ٢٦٠ کیلۆگرامی

زۆرینەی پانایی مەدخەل: ٦٦٠ سەنتیم

دەتوانن بە شێوەی بێسنوور ڕۆژانە هاتووچووی پێدا بکەن

 

درگای شووشەیی سێگۆش

ئەم بەرهەمە زۆر زۆر کەمتر لە بەرهەمەکانی تر بەکاردێت. ئەم درگایە تەنها بۆ ئەو شوێنانە باشه کە شێوازی شوێنی مەدخەلەکەیان گۆشەیی و کونجییە. ئەم جۆرە درگایانە کەمترین جێگا داگیر دەکەن و بە ڕێکخستنی هەستەوەر و چاوە کارەباییەکانیانەوە دەتوانین لە کاتگەلی جیاوازدا کۆنتڕۆڵی کردنەوە و بەستنەوەی یەک لەت یان هەر دوو لەتی درگاکە بە دەستەوە بگرین.

 

درگای ئۆتۆماتیکیی شووشەیی ئیستاندارد

ئالوم فۆرم بە چەندین ساڵ ئەزموون لە بەرهەمهێنان و دامەزراندنی درگای ئۆتۆماتیکی شووشەیی، پڕۆفیلگەلی درگای ئۆتۆماتیک و بە ڕەچاوکردنی پێوەرە جیهانیەکان لە کاتی بەرهەمهێنان و هەروەها لە کاتی دامەزراندنی درگاکاندا توانیویەتی ڕەزامەندی و متمانەی کڕیارانی بۆ خۆی ڕاکێشێ. تیمی کارناسانی ئالوم  دەتوانێ یارمەتیتان بدات بۆ ئەوەی باشترین، کارامەترین و خۆڕاگرترین جۆری درگا بە گونجوترین نرخ  هەڵبژێرن.

 

دامەزراندنی درگای ئۆتۆماتیکی شووشەیی

بۆ دامەزراندنی درگای ئۆتۆماتیکی شووشەیی دەبێ هەموو بەشەکانی ئەم جۆر درگایە بە باشی بناسین و ئەو کەسانەی شارەزایی پێویستیان نییە و بە تەواوەتی هەموو بەشەکانی درگاکە ناناسن، توانای دامەزراندنی ئەم جۆرە درگایانەیان نییە و لەوانەیە تەنانەت کڕیارەکانیش تووشی زیان بکەن و درگا ئۆتۆماتیک شووشەییەکانیش کانیش خراپ بکەن. ئەگەر دامەزرێنەرێکی درگا کەسێکی پڕۆفیشناڵە ئەوە دەبێ بە تەواوەتی شارەزای جۆری مەکینەی درگاکە و چۆنیەتی ئیشکردنەکەی بێت.

 

نرخی درگای ئۆتۆماتیکیی شووشەیی

بۆ بەراوردکردنی نرخ و سعری درگای ئۆتۆماتیکی شووشەیی پەیوەندی بکەن بە دوو ژمارە تەلەفوونی ٠٠٩٨٩١٢٣٧٩٤٣٢٧ و٠٠٩٨٩١٢٢٦٤٥٣٢٧ و لەگەڵ کارناسانی کۆمپانیای ئالوم فوم (بە خۆڕایی) ڕاوێژکاری بکەن بۆ ئەوە بتوانن باشترین جۆری درگا هەڵبژێرن.

 

پرسیار و وەڵام

چۆن ئەندازە و قیاسی ئەو درگایەی کە پیویستمانە پێوانە بکەین؟

بۆ داواکردنی درگای ئۆتۆماتیک دەبێ پانایی جێی درگاکە واتە مەدخەلەکەتان لە دیوارەوە پێوانە بکەن و بۆ درێژاییەکەشی ئەگە پێویستتان بە کەتیبە هەیە، دەبێ لە سەقفەوە پێوانەی بکەن.

 

ئایا دەتوانی بۆ ئەو درگایەی داوامان کردووە فرێم و چوارچێوە دانەمەزرێنین؟

بەڵێ، شووشەکان دەتوانن بە بێ چوارچێوەش بن.

 

ئایا باتری و پیلی درگا شووشەییەکان شەحن دەبنەوە؟

پیلی بەک ئاپی درگای شووشەیی ئۆتۆماتیک لە لایان بەشی شەحنەوە بۆ خۆی شەحن دەبێتەوە و ئەگەر لە کاتی ئیشکردندا خاڵی ببێتەوە، بە شێوەی ئۆتۆماتیک شەحن ئەبێتەوە.

 

بۆ وەرگرتنی وەڵامی پرسیارەکانتان لە ڕێگای واتساپ و بە ژمارە تەلەفوونی ٠٠٩١٢٣٧٩٤٣٧٤ و ٠٠٩١٢٢٦٤٥٣٢٧ ـەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن.
 

 

ثبت نظر

بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری پەیوەندی بکەن.آلوم فرم

 

 

آلوم فرم  

ئاوم فۆڕم به که¬لک وه¬ر گرتن له پیشکوتوترین و تازه¬ترین سیستەم بە پێی ستانداردەکانی ئەمڕۆ بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی هەموو پێداویستیەکانتان، کڕیاران و پیشەوانانی ئازیز، هەروەها بە متمانە و پشتگیری ئێوە توانیومانە کۆلێکشنێکی ڕێکوپێک دابمەزرێنین کە زۆرترین پشت بە پشت بەستن خزمەتگوزارییەکانی ئێمە: بەرهەمهێنانی پرۆفایلی ئەلەمنیۆمی تایبەت بە پشتبەستن بە داواکارییەکەت، بەرهەمهێنانی پرۆفایلی ئەلەمنیۆمی گشتی، خزمەتگوزاری بۆیەی پاودەری کارەبایی، و دیزاین و به¬رهه¬م هێنانی دزگا و ئامێری دەرگای شووشەی ئۆتۆماتیکی ده¬کات.

 

 

 

پەیوەندیمان پێوەبکە

 

ناونیشان: جادەی ساوە، سێ جادە، ئەدران، بەرەو شەهریار، شارۆچکەی پیشەسازی زاوەرێی

      شماره های  تماس  :  09122645327   __  09123794374          

         

                               

کالای شما به سبد خریدتان اضافه شد

تعداد