پرۆفیلی ئەلمنیۆمی پەردەی زبرا
جۆرەکانی پرۆفیلی پەردەی زبرا یەکێکه لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئالوم فۆرم. پرۆفیلەکانی ئەلمنیۆمی پەردەی زبرای کۆمپانیای ئالوم فۆرم لە سەر بنەمای پێوەرەکانی سەردەم بەرهەم دەهێنرێت و ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە سەر چۆنیەتی ئیش کردن و شێواز و نەخشی پەردەی زبرادا. کۆمپانیای ئالوم فۆرم بە پشتبەستن بە ئەزموون و بە سوودوەرگرتن لە هێڵە بەرهەمهێنانە ئێستانداردەکەیەوە، کوالیتیی پرۆفیلەکانی پەردەکانی زبرا گەرەنتی دەکات و ئەمە خۆی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی خۆڕاگری و هەروەها زیادبوونی تەمەنی پەردەکەدا و جگە لەمانەش لەگەڵ مۆدێلی پەردەکەدا گونجاوە.
کۆمپانیای ئالوم فوم جگە لە بەرهەمهێنانی پرۆفیلی ئەلمنیۆمی پەردەی زبرا، پرۆفیلی ئەلمنیۆمی بۆ پەردەگەلی ئاسۆیی و پەردەی ناو شووشەش لە ڕەنگ و مۆدێلگەلی جیاوازدا بەرهەم دەهێنێت.
پرۆفیلی پەردەی زبرا
پرۆفیلی ئەلمنیۆمیی بۆری – سەنگ لە فۆرمگەلی هێلکەیی، خڕ و قایەشی و بە کوالیتی باش و ئێستاندارد و بە ڕەنگی بۆدرەیی ئێلکترۆئێستاتیک لە کۆمپانیای ئالوم فۆرمدا بەرهەمدەهێنرێن و پێشکەشی بازاڕ دەکرێن.
ئێستاندارد و پێوەری بەرهەمهێنانی پرۆفیلی ئەلمنیۆمی پەردەی زبرا
کۆمپانیای ئالوم فۆرم که خاوەن هێڵی بەرهەمهێنانی پرۆفیلی ئەلمنیۆمی پەردەی زبرا و هێڵی بەرهەمهێنانی بیلێتی ئەلمنیۆمە، دەتوانێ چەندین جۆرە مەقتەع و بڕاوەی پڕۆفیلی ئەلمنیۆم و جۆرەکانی سەبیکەی بیلتی ئەلمنیۆم بەرهەم بهێنێت و پێشکەشی بازاڕی بکات. کۆمپانیای ئالوم فۆرم بە ڕەچاوکردنی ئەو پێوەرانەی لە لایان ڕێکخراوی ئێستاندارد و توێژینەوەی پیشەسازی ئێرانەوە بە ژمارەی ٢٣٨٤ و لە بەرواری ٣/١٠/١٩٨٣ دانانی سەختیی لایانی کەمی دە پلەی وەبستر و لەیانی زۆری شانزە وەبستر و ئەستووریی لایەی ئاوکاری کراوی لایانی کەم دە میکرۆن و لایانی زۆر پانزه میکرۆن و بەکارهێنانی شیشی خاوەن پێوەری ALMgSi- 0/5 و بەکارهێنانی ئەو پێکهاتە فیزیایی و کیمیاویانەی که له خشتەکانی ڕێکخراوی ئێستانداردی پیشەسازیدا هاتوون، هەموو هێزی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی بەرهەمێکی خاوەن کوالیتیی بەرز پێشکەش بە کڕیاران بکات.
پرۆفیلی ئەلۆمنیۆمی پەردەی زبرا بەرهەمی کۆمپانیای ئالوم فۆرم
پرۆفیلە ئەلمنیۆمییەکانی پەردەی زبرا بە سوودوەرگرتن لە سەبیکەگەلی ئەلمنیۆمی گرۆپەکانی ( 6 xxx وەک 6063، 6101، 6201 و ... ) و هەروەها گروپەکانی تری ئەلمنیۆمی وەک ( 2xxx ، 7 xxx و ..) بەرهەم دەهێنرێن و بە پی داواکاری کڕیارانەوە پێشکەش دەکرێن. ئەم پرۆفیلانە بە پی ئەو تایبەتمەندییە کارەبایی و مکانیکیانەی کە کڕیار داوای کردووە و هەروەها بە پی ئێستاندارد و پێوەرە نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکانەوە لە چەند دەستەیەک بە ناوی تێمپردا دەستەبەندی و گروپ دەکرێن و بە پی جۆری تێمپرەوە دەچنە ناو هێڵەکانی بەرهەمهێنانی تایبەت بە خۆیانەوە.
پرۆفیل ئەلمنیۆمی پەردەی زبرا لە کۆمپانیای ئالوم فۆرمدا لە چەندین جۆرە تێمپری جۆراوجۆری وەک T6,T5,T4 و ... بەرهەم دەهێنرێت و پێشکەش دەکرێت. بەرهەمهێنانی پرۆفیلی ئەلمنیۆم لە دوو بەشی سەرەکیی پیشەسازی و بیناسازیدا دەستەبەندی دەکرێت. پرۆفیلی بیناسازی بەو پرۆفیلانه دەوترێت که له پیشەسازیی بیناسازیدا و لە دروستکردنی درگا و پەنجەرەگەلی ئەلمنیۆمیدا بەکاردێت. بەڵام پرۆفیلی پیشەسازی بەو پرۆفیلانەی دەوترێ که له پیشەسازییە جۆراوجۆرەکانی وەک سەیارەسازی و سوپا و ... وەک بەش و پێداویستی سناعی بەکاردێت.
نرخی پرۆفیلی پەردەی زبرا
هەروا کە پەردەگەلی زبرا زۆر جۆراوجۆرن، ئەو پرۆفیلە ئەلمنیۆمیانەش کە لە بەرهەمهێنانی ئەم پەردانەدا بەکاردێن زۆر جۆراوجۆرن. هەر بۆیە نرخەکانی پەردەی زبرا و شیدیش جیاوازە. بۆ زانیاری زیاتر و ڕاوێژکاری پەیوەندی به کارناسانی ئالوم فۆرم بکەن.