ڕەنگی گەردی ئێلێکترۆ ئێستاتیک چییە؟
تەکنیکی رەنگی گەردی لە دەیەی ٤٠ بە جیهان ناسرا. ئەم شێوەیە لە ساڵە سەرەتاییەکان بۆ کارگەلی وەکوو رەنگ کردن بە کار دەبرا کە لە دەیەکانی ٧٠دا هەموان پەسەندیان کرد. ئەم شێوەیە لە دەیەکانی ٨٠ خێرا و بە شێوەیەکی بەربڵاو ڕەواجی پەیا کرد.
ڕەنگی گەردی ئێلیکترۆ ئێستاتی شیوەیەک لە ڕەنگ کردنە کە لە دەیەکانی ٦٠ و ٧٠ لە ئەمریکا و ئۆرووپا دەستی پێکرد و لە دەیەی ٨٠ گەیشتە تورکیا. بەڵام ڕەنگی ڕۆنی ماوەیەکی زۆرە کە بە کار دێت. بە کار هێنانی ڕەنگی گەردی ئێلێکترۆ ئێستاتیک لە ماوەیەکی فرە کورتدا ڕەواجی پەیدا کرد و ڕۆڵێکی گرینگی لە بەرهەمە پیشەییەکان بە دەست هاورد. ئەم جۆرە لایە ڕەنگییانە بە شێوەی تایبەت بۆ پارێزگاری لە ڕووە کانزاییەکان بە کار دێن و ڕواڵەتێکی جوانیان پێ دەبەخشن.
جۆرەکانی ڕەنگی گەردی ئێلێکترۆ ئێستاتیک:
هەندێ لە ڕەنگەلی گەردی ئێلێکترۆ ئێستاتیکی بریتین لە:
ڕەنگی گەردی فرافێر.
ڕەنگی گەردی دێکۆڕاڵ.
ڕەنگی گەردی ڕەش.
ڕەنگی گەردی چەکوشی.
ڕەنگی گەردی تەمپرا.
ڕەنگی گەردی ئێلێکترۆ ئێستاتیکی زێڕین
خاڵە ئەرێنیەکانی ڕەنگی گەردی ئیلێکترۆ ئێستاتیک:
لە خاڵە ئەرێنییەکانی بە کار هێنانی ئەم جۆرە لایە داپۆشێنەرە( گەردی ئێلێکترۆ ئیستاتیک) دەتوانین بە کورتی ئاماژە بەمانە بکەین:
بە کار هێنانی ئاسان و هاتنەوەی مادەگەلی وەدەستهێنانەوەیی.
نەبوونی مادەگەلی لە ناو چوو و زیان بار بۆ جەستە لە نێوان ئەم جۆرە ڕەنگانە.
کەم بوونەوەی مەترسی ئاگر کەوتنەوە.
ئەو شوێنانەی کە ڕەنگی گەردی ئێلێکترۆ ئێستاتیک بە کار دێت:
داپۆشان بە مەبەستی جوانکاری لە سەر بەرهەمگەلی وەکوو کەلوپەلی ناو ماڵ، کەرەستەکان و سەیارەکان.
بە کار هێنانی تایبەت: هەروەها بە کار هێنان لە سەر ڕووە کانزایی و غەیرە کانزاییەکان و هتد، وەکوو وێنە بۆ پاراستنی ئەو ڕووانەی کە لە سەر یەکن و شێرەکان.
هەڵسەنگاندنی ڕەنگی گەردی لەگەڵ ڕەنگەلی دیکە:
بە پێی ئەو تایبەتمەندیە زۆرانەی کە ڕەنگەلی ئێلێکترۆ ئێستاتیکی گەردی لە بەرانبەر ڕەنگەلی ئاوەکی هەیانە، دەتوانین لە بەشگەلێکی جوراوجۆردا بە یەکەو هەڵیانسەنگێنین:
لە ئەگەری ئەوەی کە لە کاتی ڕەنگ کردکدا بە ڕەنگی گەردی، هەلەیەک ڕوو بدات دەتوانین بە زووترین کات هەڵەکە پاک بکەینەوە.
بە کار هێنانی ڕەنگی گەردی هێزی کەمتری دەوێت و دەوام و مانەوەی زۆرتری هەیە.
سیستەمی گۆڕینی هەوای لاوازتری پێویستە.
لا بردنی تەواوی مادە لە دەس چووەکان و مادە خەسار بووەکان لە کاتی درووست کردنی ڕەنگی گەردی.
ئەم جۆرە ڕەنگانە یارمەتیدەری مرۆڤە بۆ پاراستنی ژینگە و لە کاتی کار کردن بەم رەنگانە سیستەمی گۆڕینی هەوای ئاسایی بەسە.
ئەم جورە ڕەنگەلە ئەشخاڵیان کەمە و ٩٩ لە سەدی مادەکەیان بە کار دێت.
خزمەتەکانی ڕەنگی گەردی ئێلێکترۆ ئێستاتیک:
کۆمپانیای ئالوم فۆرم بە هەبوونی ساڵه ئەزمون لە بواری پێشکەش کردنی ڕەنگەلی گەردی ئێلێکترۆ ئێستاتیک و کوورەیی لە پارێزگای تاران و شاری تاران و بە بە کار هێنانی نوێترین تەکنەلۆژیا و ماشێنگەلی ڕەنگ پاشی، ئامادەی پێشکەش کردنی بەرهەمە ستانداردەکانی خۆی بە ئێوە ئازیزانە کە پێویستتان بەم جۆرە بەرهەمانە هەیە.